شەهلاسۆفی – سۆران :
ماوەی چەند ڕۆژێكە لەسنووری ئیدارەی سۆران، كاتەكانی كارەبای نیشتیمانی كەمبوونەتەوە، ئەمەش نیگەرانی دانیشتوانانی دەڤەرەكەی لێ كەوتۆتەوە.
ئەندازیار ئەردەوان ئیبڕاهیم بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سۆران، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ماوەی پێدانی كارەبای نیشتیمانی بە شێوەیەكی گشتی نیشتیمانی ١٨ كاتژمێرە، واتە لە كاتژمێر ١٢ شەو تا ٦ئێوارە، بەڵام چەند ڕۆژێكە پێدانی كارەبا بەهاوڵاتییان كەمی كردووە .
زیاتر گووتی:” هۆكاری كەمبوونەوەی كارەبا، پەیوەندی بە كۆمپانیای دانەغازەوە هەیە، و لەگەڵ چارەسەر كردنی ئەو گرفتانەی لەوێ هەیە، كێشەی كەمی كارەبا لە سنوورەكەمان چارەسەر دەبێت.”
سەبارەت بە خشتەی كارەبا بۆ وەرزی هاوین، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سۆران، ئاشكراشی كرد:” تا ئێستا هیچ پلان و بەرنامەیەكمان نییە بۆ زیاد كردن یاخود كەم كردنی بڕی كارەبا و لەگەڵ هەر گۆڕانكاریێك هاوڵاتییان ئاگادار دەكەینەوە”.