زاری كرمانجی – سیدەكان:
كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتە كارگێڕییەكان، لە ساڵی رابردوو بریاری بە قەزا بوونی سیدەكان خرایە بواری جێبەجێ كردن، قایمقامی سیدەكانیش دەڵێت، ئامادەكاری بۆ كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە كراوە.
ئاكارا الیشا كیۆ، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت:” دوای بە قەزاكردنی سیدەكان، لە ئێستادا ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هاوكاری قایمقامی سیدەكان لە بەرنامەیاندا شوێنێك بۆ پەروەردەی سیدەكان ئامادەبكرێت، دوای ئامادەكردنی شوێنەكە و تەواو بوونی رێككارەكان هەوڵدەدەین بە زووترین كات پەروەردەی سیدەكان بكەینەوە “.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران، باسی لەوەشكرد:” تاكو ئێستا سیڤی پێشكەش نەكراوە بۆ وەرگرتنی ئەوپۆستە، بەڵام لە سیدەكان كادیری زۆرباشی پەروەردەییمان هەیە و هەوڵ ئەدەین سودیان لێ ببینین”
لای خۆیەوە، ئیحسان چەلەلی قایمقامی قەزای سیدەكان بە وەكالەت، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” دووای هێنانە كایەی قەزای سیدەكان، لە قۆناغی یەكەمدا بڕیاردراوە بە كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە، بۆ ئەم مەبەستەش شوێنمان دیاری كردووە و خەریمی نۆژەن كردنەوەین.
قایمقامی سیدەكان، دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای سیدەكان، لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەی ناوەندی وەرزش و لاوانی سیدەكان شوێنی بۆ دیاری كراوە، ئامادەكاریەكانمان دەستپێكردوون،
شایەنی باسە، بەكردنەوەی پەروەردەی سیدەكان ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبێتە خاوەنی پێنج پەروەردە لە دوای هەریەكە لە سۆران، رواندز، مێرگەسۆر، چۆمان”.