مەهدی محەممەد – ڕواندز :
دوێنى سەرۆکایەتی شارەوانی ڕواندز لە ڕۆژی جیهانی ژینگەدا و بە ئامادەبوونی ئەحمەد قادر قایمقامی قەزای ڕواندز، مهراسيمێكى ڕێزلێنانی بۆ 50 کەس لە ژینگە پارێزانی شارەکە ڕێکخستوو پێداویستی تایبەت بە کارەکەیانی پێشکەش کردن.
چیای محەممەد سەرۆکی شارەوانی ڕواندز بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند : “لە ڕۆژی جیهانی ژینگەدا بە پێویستمان زانی مەراسیمێکی ڕێزلێنان بۆ ژینگە پارێزانی شار ڕێک بخەین کە لە نێو کۆمپانیای پاپا گرووپ و شارەوانی ئەرکدارن و پێشمەرگە ئاسا خزمەتی ژینگە و پاراستنی پاک و خاوێنی شارەکەمان دەکەن،”
لە چوارچێوەی مەراسیمەکەدا دیاری ڕێزلێنان بەخشرایە سەرجەم ژینگەپارێزان و لەمبارەیەوە سەرۆکی شارەوانی ڕواندز دەڵێ: “ئەمە سێیەم ساڵە بە هاوکاری و سپۆنسەریی عادل مستەفا بەرپرسی سەنتەری وەرزشی همر جیم، ڕێز لە ژینگە پارێزانی شار دەگرین و دیارییان پێشکەش دەکەین، بە تایبەت پێڵاو و تیشێرت و چەند پێداویستییەکی تری تایبەت بە کارەکەیان.”