زاری كرمانجی-سیدەكان
دوای تەرخانكردنی گوژمەكەی لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، دەستكرا بە قیڕتاوكردنەوەی زیاتر لە كیلۆمەترێك رێگای سەرەكی (دەشتە هێرت-سیدەكان).
لەمبارەوە ئەندازیار خوسرەت سادق دری، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” قیڕتاوكردنی رێگای سەرەكی (دەشتە هێرت-سیدەكان) لەسەر بوددجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، بە گوژمەی 100 ملیۆن دینار لە رێگەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێكرا”.
ئەوەشی خستەڕوو: ” ئەو شوێنەی قیڕتاو كرایەوە بریتی بوو لە زیاتر لە یەك كیلۆ مەتر، هەروەها لە چەند رێگایەكی دیكەی قەزای سیدەكان پڕۆژەكانی رێگاو بان بەردەوامیان هەیە.