هەژار فارس
چاوەڕوان دەكرا دیدی سیاسی و ئابوورو كۆمەڵایەتی و فەرهەنگی پارتە سیاسییكان كە بەشداری دەكەن لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەئاراستەی یەكڕێزی نێو ماڵی كوردبوایە، هاونیشتیمانیان چاوەڕوانیان لە لایەنە سیاسیەكان بووبە دیدی تازە و ڕوئیایی نوێ و گفتو گۆی تەندروست و ساخلەم بێننەكایەوە لەم كابینەیەدا و گوزارشت لە خواست و ویستی هاووڵاتییان بكەن چونكە لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن هەموویان پڕوپاگندەیان بۆخزمەت دەخستەروو.
كۆی دەنگدەرانیش ئەوانەی بەشداریان لەهەڵبژاردن كردوو بەوانەشەوە كەنەهاتنەسەر سندوقەكانی دەنگدان، چاوەڕوان بوون، ئەو پرسانەی كە ڕەهەندی نیشتمانیان هەیە و بابەتی ستراتیژیین وەك پەیوەندیە باڵاكانی هەرێم بە تایبەت لە سلكی دیبلۆماسی و دروست كردنی كۆنتاكتی تەندروست بەرهەمدار لەگەڵ ناوەندە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان و رەخساندنی كەشی سیاسی لەبار و زەمینە سازی بۆ بەرەو پێش بردنی وڵات لە سێكتەرە جیاجیاكانی ژیانی حكوومڕانی ولەپێناو هێنانەكایەی حكوومەتێكی سەقامگیری ئەمنی، سیاسی ، ئابوری. لە قۆناغی ئێستادا ئەبێ بە هەموو لایەنەسیاسیەكان كار لەسەر دیدی نوێ و بەرنامەی نوێ موبادەرە و ئیبداعی تازە بێنە مەیدانی كار.
پێكهاتە و تەركیبەی حكوومەتەكانیش بە پێی زروف و قۆناخ دەگۆڕێت و شێوازی جیا جیا بە خۆیەوە دەبینێت، قۆناخی رزگاری نیشتمانی ئەم جۆرە حكوومەتە لەو و ڵاتانە دروست دەبێت كە تیایدا جەنگی ناوەخۆی یان قەیرانی سیاسی و ئابووری سەخت گوزەربكات، واتە ئەو حكوومەتەی كە پێكدێت بە ئارەزووی هێزە ناڕازیەكان و ناكۆكەكان دروست دەبێت، بۆ تێپەراندنی قەیران و ناكۆكی ناوەخۆی لە پێناو دۆزینەوەی ڕێگە چارەی باش بۆ كێشە و ناكۆكییە سیاسی و قەیرانە ئابووریەكان بەوەش دەگوترێت حكوومەتی كاتی، قوناخی راگوزەر: ئەمەیان ئینتقالیەو واتە راگوزەرییە لە دوای ئیفلاسی سیاسی بە هۆی شۆڕشی ناوەخۆییەوە دروست دەبێت تاكو كۆتایی دێت بەو ماوە ڕاگوزەرییەی كە حكوومەت تیایدایە.
نموونە حكوومەتی راگوزەر لە لیبیا و حكوومەتی پۆڵبرێمەر لە عێراق، حكوومەتی بە كرێ گیراو : كارتۆنیشی پێ دەڵێن ئەو حكومەتەیە كە داگیركەر لە دوای داگیر كردنی وڵاتێك دروستی دەكات نموونە حكوومەتی فیشی لە فەڕەنسا كە ئەڵمانیا دوای داگیر كردنی فەڕەنسا دروستی كرد، هەروەها حكوومەتی كاتی عێراق كە بەریتانیا لە دوای داگیر كردنی ساڵی ۱۹۲۱ دروستی كرد.
كەچی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەرهاویشتە و بەرهەم و ئیفرازی پرۆسەیەكی دیموكراسی تەندروستە كە لە پرۆسەیەكی ئازادانەی دیموكراسیانەی مەدەنی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، لە كەشێكی ئازادانەی فرە لیست و فرە بیروڕادا كە ئینتاجەكەی لە منداڵدانی كۆ دەنگی نیشتمانی لە دایك بووە و خەڵكیش ئومێدی زۆریان لەسەر ئەو كابینەیە هەڵچنیبوو و بە دڵنیاییەوە لە ئاست چاوەڕوانیەكانیان بوو، چونكە كارێزمای مەسرور بارزانی تاڕادەیەكی زۆرتوانیوویەتی هەوڵی بوژاندنەوەی سێكتەرەجیاجیاكانی پەیوەست بەژیانی خەڵك بدات، بەرەغمی ناكۆك بوونی شەریك و برابەشە راستەقینەكانی كابینەی نۆیەم.