زاری كرمانجی-دیانا
دوای بڕیاری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستكراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە لە گوندی هەسنان سەربە ناحیەی دیانا.
دانیشتووانی گوندەكە وێڕای دەستخۆشانەیان بۆ بەرپرسانی ئیدارەی سۆران و ناحیەی دیاناو بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئەندازیار و بەڕڵێندەری پڕۆژەكە بۆ زاری كرمانجی دەڵێن: ” كاركردن لە پڕۆژەی ئاوی گوندی هەسنان دەستی پێكردووەتەوەو بەشێكی زۆری جێبەجێكراووە”.
ئەوەش دەخەنەڕِوو : ” بە تەواوكردنی پڕۆژەكە كێشەی كەمی ئاوی خواردنەوەی زیاتر لە 70 ماڵی گوندەكە چارەسەر دەبێت.