زاری كرمانجی- سۆران:
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٦/٥، بە ئامادەبوونی سەرۆک بەشی پەروەردەی وەرزشی و بەشێک لە مامۆستایان و قوتابییانی فاکەڵتیی پەروەردە ـ زانکۆی سۆران، پێشەنگەیەکی پۆستەر لە پڕۆژە پێشنیازکراو بۆ قوتابییانی قۆناغی یەکەم لە بەشی وەرزش کرایەوە.
لە پیشانگەکە ناوەڕۆکی پۆستەرەکان پێکهاتبوون لە بابەتی هەمە جۆر و وەرزشی، قوتابییان بە پوختی و ڕێکی دەربارەی پۆستەرەکانیان قسەیان دەکرد پڕۆژەی پێشنیازکراوی خۆیان بۆ ئامادەبووانی پیشانگەکە و پۆینتە گرینگەکانی پۆستەرەکانیان ڕوون دەکردەوە و زانیاری چاکیان دەخستەڕوو.
ئەم جۆرە پیشەنگەیانە ساڵانە لە کۆلێژ و زانکۆ جیاوازەکانی کوردستان سازدەکرێن، بەمەبەستی نیشاندانی تواناو لێهاتوویی قوتابییان و ڕەخساندنی کەشێکی زانستی بۆ ئاڵوگۆڕ و گۆڕینەوەی سەرەنج و بابەتە ئەکادیمییەکان لە نێوان قوتابییان.