زاری كرمانجی- سۆران:
لە بارەی بە قەزابوونی ناحیەی خەلیفان، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” رێكارەكانی بە قەزابوونی خەلیفان لە قۆناغی كۆتایی دایە و لە ماوەیەكی نزیكدا مەڕسوومی بۆ دەردەچێت و خەلیفانیش وەك سیدەكان دەبێتە قەزا.