زاری كرمانجی-چۆمان
لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەبڕی ٤٨٠،٠٠٠،٠٠٠ ملیۆن دینار چەند شەقامی گەڕەکێکی قەزای چۆمان کۆنکریت دەکرێن.
قائیمقامیەتی قەزای چۆمان بڵاوی كردووەتەوە “ سوارا ئەکرەم ئەحمەد قائیممقامی قەزاکەمان، بە یاوەری ستافی شارەوانی سەردانی ئەو شوێنانەی کرد، کە خزمەتگوزاری باشکردنی رێگاو شەقامەکانی گەڕەکەکان دەچێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە.
لەوانە دروست کردنی شەقامی نوێ و گەیاندنی خزمەتگوزاری و کۆنکریت کردن، بە ئەرکی حکوومەت دەزانین و لەو بوارەوە بەپێی توانای دارایی بەردەوام دەبین، بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیانی سنورەکەمان، دڵنیایی دەدەینە هاوشاریانمان قۆناغ بە قۆناغ هەموو ئەو شوێنانەی پێویستن بەردەوام دەبین بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان.
دەستخۆشانە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەین، کە هەمیشە لە دابین کردنی تەمویلی پڕۆژەکان هاوکارمانە، سوپاسی ئەندازیارو ستافی شارەوانی دەکەین کە دڵسۆزانە ئەرکەکانیان رادەپەڕێنن.