پشتیوان کەریم- سۆران:
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرز بونەوەی تۆمارکرد، بەمەش گۆڕانکاری بەسەر داهاتووە، هەروەها بەشێک لەدراوەکانی دیکەش بەرزی و نزمی بەسەر داهاتووە.
کۆیی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 148,000 دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی پێنج ملیۆن و 70 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیۆن 110 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 106,5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 123,5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 7،000 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەنی بەرامبەر بە 2,110 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.