زاری كرمانجی- سۆران
تای خوێنبەربوون ئەو نەخۆشییەی كە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، ئەو نەخۆشیە لە عێڕاق روو لە زیادبوونەو لە هەرێمی كوردستانیش چەند حاڵەتێك تۆماركراوە.
راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، دواین زانیاری لەبارەی پەتای خوێنبەربوون بڵاو كردەوە ” تا ئێستا لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 486 گومانلێكراو هەیە، 172 حاڵەتی پشتڕاستكراوەتەوە، 37 حاڵەتی مردن هەبووە و لەوانەش 4 حاڵەت لە هەرێمی كوردستان بوونە.