زاری كرمانجی – رواندز :
ماوەی چەند رۆژێكە گرفتی كەمی ئاوی خواردنەوە، جارێكی تر رووی لە چەند گەڕەكێكی شار كردووتهوه و هاوشارییان داواكارن لە لایەنی پەیوەندیدار كە بە زوویی ئەو كێشەیە چارەسەر بكەن، درەنگانی شەوی رابردوو قایمقامیەتی قەزای رواندز روونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و هۆكاری كەم ئاوی بۆ لە كاركەوتنی ترۆمپاكانی ئاو گەڕاندەوە و باس لەوە كراوە كە لە ئێستادا تەنیا یەك ترۆمپا كار دەكات، لە روونكردنەوەكە هاتووە : “بەهۆی لەكاركەوتنی چەند ترۆمپایەكی پڕۆژەی ئاوی بێخاڵ بۆ قەزای ڕواندز، لە ئێستادا تەنها یەك ترۆمپا كار دەكات، ئەمەش وای كردووە گرفتی كەمئاوی لە چەند گەڕەكێكی قەزای ڕواندز سەر هەڵبدات، بە تاییبەت لە گەڕەكی نەورۆز، هۆكارەكەشی لەبەر كەمی دەفعی ئاو بووە، نەتوانراوە ئاو بگێندرێتە كۆگایی سەرەكیی،”
لە روونكردنەوەكەدا ئەوەش هاتووە : “ڕەزامەندی وەرگیراوە بۆ چاككردنەوەی ترۆمپاكان، یەكێك لە ترۆمپاكان لەم دوو ڕۆژە چاكدەكرێتەوە، بەمەش بەشێك لە گرفتەكان چارەسەر دەبن،”
لە كۆتایدا قایمقامیەتی قەزای رواندز سوپاسی پشوو درێژی هاووڵاتییان و هاوشاریانی دەكات و داوایان لێ دەكات كە كە پێویستە هەموومان هاوكار بن، لەبەر ئەوەی كێشەی كەمی ئاو گرفتێكی تەكنیكییە و هەوڵی چارەسەركردنی دراوە .