پشتیوان كەریم – سۆران:
ماوەی چەند رۆژێكە نرخی نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕەكانی ئیدارەی سۆران رووی لە بەرزبوونەوە كردووە.
ئەمڕۆ یەک شەممە، نرخی نەوتی سپی لە بازاڕی نەوت فرۆشان بە بەراورد بە مانگی رابردوو تا ئێستا بۆ هەر بەمیلێک ببڕی 20بۆ 25 هەزار دینار رووی لە بەرزبوونەوە كردووە.
مەغدید ئۆمەراوەی نەوتفرۆش، گوتی: بەهۆی هاوردەنەکردنی نەوتی سپی لە بازارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق وایکردووە کە نرخی نەوت بەرز ببێتەوە، لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی بەسرە بە 160 هەزار دینارە نەوتی کاری ناوخۆیش بە 150هەزار دینارە و یەک لیتر نەوتیش بە 750دینار دەفرۆشرێت، هاوکات نرخی یەک بەرمیل گازیش بە 155 هەزار دینار و هەر لیترێکیش 700 دینارە.
مەغدید ئۆمەراوەیی باس لەوەش دەکات:” لە ئەگەری هەناردەکردنەوەی نەوت لە ناوەراست و خوارووی عێراق بۆ بازاڕەکانی کوردستان پێشبینی دەکرێت گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دروست ببێت و روو لە دابەزین بکات.