زاری كرمانجی- سۆران
بەهۆی زۆربوونی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، لە ئاستی جیهانی و دروستكردنی مەترسی بۆ گیان لەدەستدان، پسپۆڕانی پزیشكی ناچار كردووە بۆ زیاتر هۆشیاری پێش تووشبوونی ئەم حاڵەتە رێنمایی و نیشانەكانی شی بكەنەوە.
گۆڤاری “Helpraxisent”ی ئەڵمانی، بڵاوی كردەوە” پێویستە لەكاتی هەستكردن بەم نیشانانە هەنگاو بۆ رێگریی كردنی بنرێت، كە نیشانەكان تووشبوون بە جەڵتەی دڵ دەشێ ئەمانە بن، ئارەقكردنەوەی سارد، ئازاری سنگ، هەستكردن بە گرژبوونی سنگ، رشانەوە، ئازار لە قۆڵ، چەناگە، مل یا پشت، لەگەڵ دڵەكزێ و بەدهەرسی و ماندوێتی نائاسایی.
ئەم گۆڤارە، هۆكارەكانی تووشبوون بە جەڵتەی دڵیش خراوەتەڕوو ” هەندێك حاڵەتی پزیشكی و شێوازی ژیان هەیە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەكات، وەك قەڵەویی و نەخۆشی شەكرە و جگەرەكێشان، كە بە هۆكارەكانی مەترسی ناسراون، ئەمەش بۆ نەخۆشییەكانی دڵ، جەڵتەی دڵی پێشوو، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵ و بۆماوەی خێزانیی جەڵتەی دڵیش دەگرێتەوە.
پزیشكە ئەڵمانییەكان لە هەمان گۆڤار ئامۆژگارییان كردووە” لەگەڵ هەستكردن بە هەر یەكێك لەم نیشانانە، بە زووترین كات سەردانی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكان بكەن، یان بچنە نزیكترین نەخۆشخانە، لەگەڵ پێویستی یاوەری هاوڕێیەك یان ئەندامێكی خێزانەكەی و بەبێ ئەوەی كەسی نەخۆش خۆی ئۆتۆمبێل لیبخوڕێت، بەهۆی مەترسی تێكچوونی دۆخی تەندروستی و لە هۆشخۆچوونی لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەكەدا.