مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
عیسمەت سەبری، بەرپرسی بنکەی هاتووچۆی مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” بەراورد بە ساڵی رابردوو، رووداوەکانی هاتووچۆ زیادی کردووە، تەنها لە پێنچ مانگی رابردوو شەش رووداوی هاتووچۆ و ١٨ سەرپێچی رویداوە، کەچی ساڵی رابردو تەنها لەو پێنج مانگە سێ رووداوی هاتووچۆ و ١٦ سسەرپێچی هەبوونە، ئەوەش لەبەر ئەوەیە شۆفێران کەمتر پابەندی یاساکانی هاتووچۆ بوونە.
بەرپرسی بنکەی هاتووچۆی مێرگەسۆر، ئاماژەی بەوەش کرد :” بەشی زۆری رێگاوبانەکانی قەزای مێرگەسۆر یەک سایدن، بەڵام بەردەوام شۆفێران هۆشیار دەکەینەوە کە پابەند بن بە هێماکانی هاتووچۆ و خۆیان بپارێزن و خێرای كەم بكەنەوە.