زاری كرمانجی-سۆران:
بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەرگرتنی منداڵان بۆ باخچەی ساوایان لە 4-6-2023 تا 1-8-2023 دیاریكراوە.
بۆ تۆمار كردنی منداڵەكانیان پێویستە لەسەر دایكان و باوكان ئەم پێداویستیانە ئامادە بكەن، (شەش وێنەی تازەگیراوی منداڵ، كۆپی ناسنامە یان كارتی نشتیمانی منداڵەكە، كۆپی ناسنامەی دایك وباوك، گروپی خوێنی منداڵەكە، هەروەها ژمارەی موبایلی دایك و باوك، ناوی گەڕەك لەگەڵ ژمارەی دەرگای خانوو لەگەڵ ئیمەیڵی دایك و باوك گەر هەیبێت، گەر منداڵەكە عێراقی نەبوو دەبێت نیشنگە بێنێت، لەگەڵ فۆڕمی پشكنینی بنكەی تەندروستی).
دەبێت ئەم پێداویستییانە بخرێتە ناو دوو فایلی جیاواز، واتە فایلێكی شین بۆ كوڕان و فایلی پەمەیی بۆ كچان دیاریكراوە.