سەردار قازی – سۆران:
دوێنێ یەک شەممە لە هۆڵی ”هۆتێل شیڕاتۆن“ بە ئامادەبوونی بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان و نوێنەری یانەکان، تیر و پشکی وەرزی نوێی خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان بەڕێوەچوو، کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی ئایندە ڕکابەرییەکە دەست پێ بکات.
خولی یانە نایابەکانی کوردستان بە بەشداری 15 یانە دەبێت، وەرزی ڕابردوو یانەی سیروانی نوێ بووە پاڵەوان و یانەکانی هەولێر و هەڵۆ دابەزین بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکان، هەر دوو یانەی ئاکرێ و چوارقوڕنە تازە میوانی خولەکەن.
یانەی سۆران، تاکە یانەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ە، کە بەشدارە لە ڕکابەری یانە نایابەکان و وەرزی ڕابردوو پلەی دوازدەی خولەکەی بەدەستهێناو، لە وەرزی نوێ لە یەکەم یاریی خۆیدا دەبێتە میوانی یانەی هەندرێن، کە 13 مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.
سەرجەم یارییەکانی قۆناخی یەکەمی یانەکەی پایتەختی میرنشینی سۆران بەم شێوەیە دەبن.
گەڕی یەکەم : هەندرێن – سۆران
گەڕی دووەم : سۆران – دەربەندیخان
گەڕی سێیەم : سەیدسادق – سۆران
گەڕی چوارەم : سۆران – پێشمەرگەی هەولێر
گەڕی پێنجەم : ئارارات – سۆران
گەڕی شەشەم : سۆران – چەمچەماڵ
گەڕی حەوتەم : شەقڵاوە – سۆران
گەڕی هەشتەم : سۆران – چوارقوڕنە
گەڕی نۆیەم : ئاکرێ – سۆران
گەڕی دەیەم : سۆران – زاخۆ
گەڕی یازدەم : برایەتی – سۆران
گەڕی دوازدەم : سۆران چاوەڕوانە
گەڕی سێزدەم : سۆران – شێروانە
گەڕی چواردەم : سیروانی نوێ – سۆران
گەڕی پازدەم : سۆران – دهۆک