زاری كرمانجی- سۆران:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/6/3 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتان، به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیادا كرد.
دوای ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ش سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و میوانانی باڵای ڕێوڕه‌سمه‌كه، له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له ئه‌نقه‌ره، به‌شدارییان له ئێواره‌خوانێكدا كرد. ئه‌م ڕێوڕه‌سمانه دوای سوێندخواردنی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك ئه‌ردۆغان له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی بۆ خولێكی تازه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی توركیا، به‌ڕێوه چوون.