پشتیوان کەریم- حاجی ئۆمەران:
گوتەبێژی راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەزاری کرامانجی راگەیاند:” جموجۆڵی گەشتیاری لەدەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران زیادی کردووە بەبراورد بەمانگەکانی دیکە.
سیراون حسێن، دەشڵێت:” بەهۆی هاتنی وەرزی هاوین وتەواو بوونی خوێندن لەقوتابخانەکان جموجۆڵی گەشتیاری لە هەردوو دیوی وڵاتی ئێران وهەرێمی کوردستان رووی لەبەرز بوونەوە کردووە .
روونیشیکردەوە:” گەشتیاران لەرێگەی دەروازەوە هیچ پشکنینێک ئەنجام نادەن، هاوکات لەگەڵ ئەوشدا لەئێستادا ڤیزا هەڵگیراوە گەشتیاران دەتوانن تەنها بە پاسەپۆرت گەشت ئەنجام بدەن .”