مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی، راگەیاند:” لەماوەی چوار مانگی رابردوو ٩٩٧٣ هەزار كەس سەردانی بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەكەمانیان كردووە، لە بەشی فریاكەوتن ٣٥٦٤ كەس سەردانی كردوە و ٧٠٠٠ كەس سەردانی بەشی تاقیگەیان كردووە ٣٠ نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراوە، هەموو جۆرە نەشتەرگەرییەگ لە نەخۆشخانەكەمان ئەنجام دەدرێت، لە رابردوو نەشتەرگەری لە دایكبوون و ئێسك نەدەكرا، بەڵام لە ئێستادا ئەو جۆرە نەستەرگەریە ئەنجام دەدەین، هەروەها ٤٠ حاڵەتی لە دایكبوونمان هەبووە، بەشی تیشك ١٠٠٠ نەخۆش سەردانی كردوە، ٥٥ حاڵەتی پێوەدانی دووپشك و مار هەبووە، لەگەڵ چەندین حاڵەتی سكچوون”.
د. هەرمێ جەلال، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مێرگەسۆر، گووتیشی: ” تەنها دوو ئۆتۆبێلی فریاكەوتنمان هەیە، پێویستیمان بە ئۆتۆمبێلی زیاترەو داوامان كردوە بۆمان دابین بكەن، زۆر جار هەبووە سێ نەخۆش لە یەك رۆژدا پێویستیان بە رەوانەكردن هەبووە.