بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بە گشتى لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما دوو تا چوار پلهی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ بەرزدەبنەوە و خێراى با (١٠ – ٢٠)کم لە هەر کاتژمێرێکدا و ئاڕاستەکەشی ڕووەو باشووری خۆرئاوا دەبێت و مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠)کم دەبێت.
کەشناسی هەرێم دەربارەی کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە ئاماژە بەوەدەکات، ئاسمان لە نێوان سامال و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە و خێراى با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (١٠ – ٢٠)کم لە هەر کاتژمێرێکدا و ئاڕاستەکەشی ڕووەو باکووری خۆرئاوا دەبێت و مەوداى بینین لە نێوان (٨ – ١٠)کم دەبێت.