مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
“کێشانی جگەرە هۆکارێکە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە”، ” جگەرە زیان بە منداڵەکەت دەگەیەنێت”،” لەگەڵ کێشانی هەر جگەرەیەک و هەناسەدانەوە، جەستەت ژەهراوی دەبیت”. حكومهتى كهنهدا ئەمانە و چەندین پەیامی تر، بە مەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییانی لە کاریگەرییە خراپەکانی جگەرە، بەم نزیکانە بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و فەرەنسی لەسەر پاکەتی جگەرە دەنووسێت.
بەم هەنگاوە، کەنەدا دەبێتە یەکەم وڵات ئەم ئاڵنگارییە بکات و بەرپرسانی تەندروستی وڵاتەکەش لە ڕێگەی ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەنووسی یەوە ئاشکرای دەکەن، ئامانجی حکومەت لە نووسراوی سەر پاکەتی جگەرە، هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییانە بە تەمەنە جیاوازەکانەوە تا لە کێشانی جگەرە خۆیان بە دوور بگرن و تەندروستی خۆیان پارێزراو بکەن.
هاوکات، جان ئیف دۆکلۆس وەزیری تەندروستی کەندا دەڵێ : “بەکارهێنانی تووتن و کێشانی جگەرە لە گەورەترین کێشە تەندروستییەکانە لەوڵاتەکەمان، چونکە هۆکاری تووشبوونە بە نەخۆشی و مردنی پێش وەختەی هاووڵاتییان.”