زاری كرمانجی-سۆران
سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران، بڵاوی كردووەتەوە ” لە رابردودا كۆمەڵێك شۆفێر لەكاتی فڕێدانی پاشماوەی خانوو بەرە هەندێك نەخشەی سەرۆكایەتی شارەوانیان تێك داوە، بۆیە ئاگاداری شۆفێرانی قەڵاب و تراكتۆر دەكەینەوە، بۆ فڕێدانی پاشماوەی دارو بەردی ئەو خانووانەی سەر لە نوێ نۆژەن دەكرێنەوە، شوێنیان بۆ دیاری كراوە لە لۆفەكانی نێوان (كاولۆك- باپشتیان) شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاكەكان”.
ئەوەش خراوەتەڕوو ” سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران، بۆ بنبڕكردنی ئەم دیاردەیە چەند شۆفێرێكی سزای ماددی داوە، بۆیە داواكارین هاوكارمان بن بۆ دوبارە نەبوونەوەیان. بەپێچەوانەوە سزای ماددی و لێپرسینەوەی یاسایی دەگرینەبەر لە بەرامبەر شوفێرەكە”.
هەروەها داوا لە هاووڵاتییان دەكەن لەكاتی بینینی سەرپێچی رشتنی هەر بارێك لە نزیك شار، لە لایەن شۆفێری قەڵاب و تراكتۆر، سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران ئاگادار بكەنەوە.