زاری کرمانجی – سۆران :
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دەوڵەتی ئیسلامی ئێران تەنیا لە مانگی ڕابردوودا 142 بەندکراوی لە سێدارە داوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئاماری جێ بەجێ کردنی سزای سێدارەی بەندکراوانی نێو بەندیخانەکانی ئێرانی لە مانگی ئایاری ڕابردوو بڵاو کردەوە، بە پێی ئامارەکە 142 بەندکراوە لە سێدارە دراون، واتە لە نێوان دوو ڕۆژ 9 بەندکراوە لە سێدارە دراون، هەر بەپێی ئامارەکە ڕێژەی لەسێدارەدراوانی مانگی ئایار بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە و دەوڵەت سزای لەسێدارەدانی بەندکراوانی خێراتر کردووە.
ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێما بۆ ئەوەش دەکات ٣٧٪ی کۆی قوربانیانی سێدارە لە مانگی ڕابردوو بەندکراوانی کورد و بەلووچ بوون. کە 22 بەندکراویان کورد و 31 بەلووچی و 9 تورک و 6 ئەفغانی بوونە .
لە کۆی گشتیی ئەو ١٤٢ بەندکراوە کە لە سێدارە دراون، ٦ بەندکراو بە تۆمەتی سیاسی و باوەڕی ئایینی، ٨٣ بەندکراو بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان، ٤٧ بەندکراو بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، ٤ بەندکراو بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی و ٢ بەندکراویش بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و” افساد فیالارچ” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و لە سێدارە دراون.