زاری كرمانجی- باڵەكایەتی :
دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی هێرشكردنە سەر بارەگای حزبە كوردییەكانی رۆژهەڵات لە سنووری باڵەكایەتی، بەپێی بەدواداچوونەكانی زاری كرمانجی هیچ هێرش ئەنجام نەدراوە.
ماڵپەڕێك بڵاویانكردەوە گوایە ئەمڕۆ سەرچاوەیەكی تەناهی لە سنووری باڵەكایەتی بە زاری كرمانجی گووت ” لە چەند رۆژی رابردوو هێزەكانی سەربازی ئێرانی هیچ هێرشێكیان نەكردۆتەسەر بارەگای هێزە رۆژهەڵاتییەكان”.
ئەم سەرچاوەیە زیاتر گووتی ” تەنها ئێوارەی دوێنێ چەند گوللە تۆپێك ئاڕاستەی چیای هەلگورد كراون، لە كاتێكدا بارەگای هیچ هێزێكی كوردی لەو شوێنانە نییە”.