زاری كرمانجی – سۆران:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕایگه‌یاند كه له دوو رۆژی داهاتوودا كه‌شوهه‌وای هاوینه ڕوو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رز ده‌بنه‌وه.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌ممە.
ڕاشیگه‌یاند: ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت.
سه‌باره‌ت كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه، كه‌سناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای دهۆک ئەگەری نمەباران و هەورەبروسکە هەیە، بە تایبەتی لە کاتەکانی ئێوارەدا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بە ڕێژەی ( 3-4 ) پلە لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ هه‌ینی، ئاراسته‌ی باش به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمی پێشبینیكراوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
سۆران: 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 41 پلەی سیلیزی