موڕشید برادۆستی – سیدەکان:
لە قەزای سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کۆتایی بە خوولێکی تۆپی باڵە هێنرا و تیپی باڵەی مەیدان بووە پاڵەوانی خوولەکە .
جێگر قادر بەرپرسی ناوەندی وەرزش و لاوانی سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” لە درێژەی کار و چالاکییەکانماندا وەک ناوەندی وەرزش و لاوانی سیدەکان هەڵساین بە کردنەوەی خوولێکی تۆپی باڵە، لەو خوولەدا سەرجەم تیپەکانی دەڤەرەکە بەشداریان کرد، دووای کێبڕکێی زۆر هەردوو تیپی باڵەی برادۆست و مەیدان گەیشتنە یاری کۆتایی .
بەرپرسی ناوەندی وەرزش و لاوانی سیدەکان، دەڵێت:” تیپی باڵەی مەیدان بە ئەنجامی سێ گێمی بێ بەرامبەر توانی ببێتە پاڵەوانی خوولەکە .
گووتیشی:” تیپی باڵەی برادۆست خەڵاتی دووەمیان پێدرا، هەروەها رەعد ڕەشید وەک باشترین یاریزانی خوول دیاری کرا .