شەهلاسۆفی-زاری کرمانجی:
بڕیارە کاتژمێر حەوتی ئێوارەی ئەمڕۆ، نوێترین گۆرانی هونەرمەندی لاوی دەڤەری بادینان، ئەلند حازم بڵاو ببێتەوە.
ڕۆژی هەینی ڕابردوو، ئەو هونەرمەندە لە ڤیدیۆیێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات، لەئەکاونتی خۆی لەگەڵ مامۆستا بوڕهان زێباری دەرکەوت و باسی لەو بەرهەمە نوێیە کرد بەناوی (چیڕۆکامە) کە ئاوازو گووتنی لەلایەن هونەرمەند ئەلند حازمە و، کاری پەیڤ لەلایەن مامۆستا بوڕهان زێباری بۆ ئەنجامدراوە.