زاری كرمانجی-ڕواندز
دانیشتووانی گوندەكانی دۆڵی ئاكۆیان لە سنووری قەزای رواندز دەڵێن ” زیاتر لە 10 ساڵە چاوەڕوانی گەیاندنی تۆڕی ئاوی بێخاڵن، بۆ چارەسەر كردنی گرفتی كەمی ئاوی خواردنەوە.
لای خۆیەوە هۆگر مەلا محەمەد، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی قەزای رواندز، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” هەوڵەكانمان بەردەوامە بۆ چارەسەر كردنی كێشەو گرفتی كەمئاوی دانیشتووانی سەنتەری قەزای ڕواندز و گوندەكانی”.
بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی قەزای رواندز، ئاشكرای دەكات: ” پڕۆژەی گەیاندنی ئاوی بێخاڵ بۆ بەشێك لە گوندەكانی دۆڵاكۆ، دراوەتە تەندر بەمەش گەشبینین بەوەی كە لە داهاتووێكی نزیكدا دەست بە ئەنجامدانی پڕۆژەكە بكرێت.