شەهلا سۆفی -زاری کرمانجی:
دیداری رۆشنبیری مێرگەسۆر دیدارێکی ساڵانەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هونەری و ۆشنبیری مێرگەسۆر ئەنجام دەدرێت.
محەمەد فریا، بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەری مێرگەسۆر بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند “هەرچەندە بەهۆی بارودۆخی ئابووری و هەڵ و مەرجی تایبەت بە هەرێمی کوردستان دیدارەکە دواکەوت، بەڵام بڕیارە لە ١٠ی ئەم مانگەوە لە سەنتەری قەزای مێرگەسۆر، لەژێر درووشمی (پێکەوەژیان و ژینگەپارێزی بارزان)٫ بە بەشداری کەسانی پسپۆڕ و مامۆستایانی زانکۆو رۆژنامەنووسانی پارێزگاکانی (هەولێر سلێمانی ،دهۆک) ئەم دیدارە ساز بکرێت.”
بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەری مێرگەسۆر باسی لەوەشکرد” “ئامانج لەم دیدارە ئەوەیە کە ئەو کەڵتوورەی لەسەردەمی شێخ عەبدولسەلامی دووەم تائێستاش هەیە بگوازینەوە بۆ ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان.”
راشیگەیاند: ئەم بابەتە رێخۆشکەرە بۆ ئەنجامدانی کۆنفڕانسێکی زانستی نێودەوڵەتی دەمانەوێت ساڵی داهاتوو ئەنجامی بدەین وبە بەشداری بڕیارە (عەبدوڵڕەحمان سەدیق) سەرۆکی دەستەی ژینگە و وەزیری پەروەردە بەشداری تێدابکەن بۆ ئەوەی کار بکرێت تا بابەتی ژینگەپارێزی بخرێتە نێو پڕۆگرامی خوێندن،هەروەها لەلایەن قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر پێشنیار کراوە مێرگەسۆر بکرێتە پایتەختی ژینگەپارێزی، چونکە هەموو تایبەتمەندییەکی تێدایە.”