شەهلا رەشید- زاری كرمانجی :
محەمەد خان، خەڵكی شاری تاوەر هاملێت لە رۆژهەڵاتی لەندەن، رۆژی هەینی لە كاروانی پرسەی شاژندا شوێنەكەی بەجێهێشت و بەرەو تابوتەكەی لە هۆڵی وێستمینستەر ڕۆیشت، بڕیارە ئەمڕۆ دادگای بكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی پۆلیسی لەندەن، محەمەد خان بەپێی یاسای ڕێكخستنی گشتی بە تۆمەتی ڕەفتاركردن بە مەبەستی دروستكردنی تیرۆر، هەراسانكردن یان ناڕەحەتی دەروونی دادگایی دەكرێت، گرتە ڤیدیۆییە ڕاستەوخۆكانی ئەو شوێنەی كە تابوتەكەی شاژن لێی نێژرابوو، كاتێك ڕووداوەكە نزیكەی كاتژمێر ١٠ی شەوی هەینی بە كاتی بەریتانیا ڕوویدا پچڕا، هەروەها ناوبراو دووەم كەسە كە بە تاوانێك بۆ ڕێزلێنان لە شاژنی بەریتانیا تۆمەتبار دەكرێت.
س/ بی بی سی فارسی