محەممەد مەحموود- مێرگەسۆر:
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر ٥٢ قوتابخانە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە، ٢٢ قوتابخانەش لە خانووی سەرخۆڵ و کابینەدانە”.
ئەحممەد محەممەد نوح، بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر لە دیدارێکی تایبەتی زاری کرمانجی ئاماژەی بۆئەوەکرد” لە سنووری پەروەردەی مێرگەسۆر ١٨٤ قوتابخانەمان هەیە، لەو ژمارەیە ٥٢ قوتابخانە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش داواکاریمان بەرزکردۆتەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار بۆ ئەوەی لە پشووی هاوین کار لەسەر ئەو بابەتە بکرێت نەک لە کاتی دەستپێکردنی دەوامی قوتابخانەکان”.
بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر باسی لەوەشکرد” ٢٢ قوتابخانەمان لە خانووی سەرخۆڵ و کابینەدانە داوامان کردووە لە پڕۆژەییەی دەزگای خێرخوازی بارزانی کە تایبەتە بە دروستکردنی ژووری خوێندن لە قوتابخانەکان، لە جیاتی زیاد کردنی چەند ژوورێک لەو شوێنانەی پێویستمانە بە تایبەتی گوندە دوورە دەستەکان قوتابخانەی لێ دروست بکرێت گەر سێ پۆلی یان چوار پۆلیش بێت ، ئەمە باشترە بۆ پڕۆسەی خوێندن نەک لەچەند قوتابخانەیەک چەند ژوورێک زیاد بکرێن.