پشتیوان کەریم- سۆران:
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەمە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرز بونەوەی تۆمارکرد، بەمەش گۆڕانکاری بەسەر داهاتووە، هەروەها بەشێک لەدراوەکانی دیکەش بەرزی و نزمی بەسەر بەهاکەیان داهاتووە.
کۆیی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 147,000 دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی پێنج ملیۆن و 100 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیۆن 100 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 107 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 پاوەند بەرامبەر بە 124 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 7،250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 هەزار تمەنی بەرامبەر بە 2,250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.