مستەفا دۆلەمەری – سۆران:
سەرۆکی بەشی پەرستاری، لە کۆلێژی تەکنیکی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” سەرەڕای هەوڵەكانی حكوومەت و وەزارەتی تەندروستی و پێشكەشكردنی هاوكاری تەندروستی بە دەڤەرەكە، كەچی بەپێی پێویست نەخۆشخانە و بەشە پزیشکەکان، بەشی خەڵکەکە ناکات کە لەو سنوورە دەژین، چونکە ئیدارەی سۆران خەڵکێکی زۆری تێدا نیشتەجێیە، بۆیە پێویستە گرنگیەکی زیاتر بە لایەنی تەندروستی بدرێت، بە کردنەوەی بەشە پزیشکی زیاترو نەخۆشخانەو هتد…”.
د. هارون محەمەد، سەرۆکی بەشی پەرستاری، گوتیشی:” راگەیاندن رۆڵێکی زۆر هەیە، سەبارەت بە هۆشیار کردنەوەی خەڵک بۆیە پێویستە زیاتر گرنگی بە لایەنی تەندروستی بدەن و خەڵک هۆشیار بکرێتەوە له خۆپارێزی نەخۆشییەکان و ئەو شتانەی کە زیان بە مرۆڤ دەگەیەنن لە رووی تەندروستیەوە.