زاری كرمانجی- سۆران:
گووتەبێژی وەزارتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد ” هیچ بڕیارێك بۆ بڕینی كارەبای هاووڵاتییان نییە لەبەرامبەر قەرزەكانیاندا”.
ئومێد ئەحمەد، رایگەیاند ” وەزارتی كارەبا بارودۆخی دارایی هاووڵاتییانی لەبەرچاو گرتووە، بۆیە بەهیچ شێوەیەك بیر لەبڕینی كارەبای هاووڵاتییان نەكراوەتەووە”.
گووتەبێژی وەزارتی كارەبا زیاتر روونیكردەوە ” بەڕێوەبەرایەتی كارەبای شارەكان لەسەروبەندی ئەوەدان پلانێك دابڕێژن بۆ ئەوەی هاوبەشانی بازرگانی، پیشەسازی، كشتوكاڵیو حكومی كە قەرزی كارەبای زۆریان لەلایە ئاگادار دەكرێنەوە تا قەرزەكانیان بدەنەوە، یان قەرزەكەیان بۆ دەكرێت بەقیست، بەڵام ئەگەر هەر ئامادەنەبن قەرزەكە بدەنەوە، ئەوا كارەباكەیان دەبڕدرێت، بەڵام بۆ قەرزی كارەبای هاووڵاتییان تا ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە”.