زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی سۆران، بڵاوی كردووەتەوە: ” هەروەك لە وێنەكەدا دیارە واتای ئەو هێمایە وەستان بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە لە شەقامەكەدا، بۆیە گرنگە شۆفێران هۆشیاربن لە وەستاندنی ئۆتۆمبێل لەو شوێنانەی ئەم جۆرە هێمایە دانراوە، بۆ ئەوەی رووبەڕووی سزای هاتووچۆ نەبنەوە”
ئەوە لەكاتێكدایە ئەو شوێنەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بڵاوی كردووەتەوە، دەكەوێتە خوار بازاڕی سۆران بەرامبەر گەراج و یاریگە، رۆژانە ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێل لە شەقامەكە راگیراون، پێویستە لەمەودوا هۆشیاربن لە سزای پۆلیسی هاتووچۆ.