سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەزموونەكانی قۆناغی یەكەمی كۆتایی ساڵی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانییەوە دەست پێ دەكات.
وەزارەتی پەروەردە داوا لە قوتابیان دەكات بۆ دڵنیابوونەوە، رۆژێك پێش وادەی بەڕێوەچوونی یەكەم ئەزموون، سەردانی ئەو هۆڵانە بكەن كە بۆیان دیاریكراوە.
پێویستە قوتابییان كاتژمێر 7, 30 خولەك رۆژی 3-6 سەردانی هۆڵەكانیان بكەن، بۆ دڵنیا بوون لە نماو و شوێنەكانیان.
قوتابیان دەتوانن لە رێگەی ئەو لینكەی خوارەوە بەپێی پارێزگاكان شوێن و هۆڵی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەم بزانن.