زاری كرمانجی- سۆران:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی تورکیا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (31ـی ئایاری 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كرد بە بۆنەی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆك كۆماری توركیا.
بەگوێرەی راگەیاندراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بازرانی لە پەیوەندییەکەدا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ئه‌ردۆغان و گه‌ل و حكومه‌تی توركیا خواست و ئاماده‌یی و خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕیوە.
لەلایەن خۆیه‌وه،سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای سوپاس و پێ‌زانین بۆ پیرۆزبایی و په‌یوه‌ندیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و دووپاتكردنه‌وه‌ی خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به فه‌رمی نێچیرڤان بارزانی بۆ رێوڕه‌سمی سوێندخوارنی له ئه‌نقه‌ره بانگهێشت كرد.
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆی هه‌ردوولا بوو.