زاری كرمانجی- سۆران :
ئەمساڵ بەرهەم هێنانی بەرووبوومی كشتوكاڵی بەتایبەتی میوە لە سنووری ئیدارەی سۆران زۆركەمبۆتەوە، بەرپرسانیش هۆكارەكەی بۆ سەرمای سەرەتای وەرزی بەهار دەگڕێنەوە.
بە پێی بەدواداچوونەكانی زاری كرمانجی، ئەمساڵ بەروبوومی میوەجات لە سنووری ئیدارەی سۆران زۆر كەمی كردووە، بە تایبەتی مێوەكانی قەیسی، قۆخ، كێلاس، گوێز، باوی، ترێ و سێو چەند جۆرێكی دیكە.
ئەندازیار حەكیم عەبدولڵا، جێگری بەرێوەبەری گشتی كشتوكاڵی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” هەڵكەوتەی جوگرافیای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كوێستانە و لە سەرەتای وەرزی بەهاریش كەشێكی ساردی هەیە، سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵ سەرما و سڕێكی زۆر ئەم دەڤەرەی گرتەوە، لەو كاتەش هەر دارێك كرووكی كردبێت، بەهۆی سەرماوە كرووكەكانی هەڵوەریوون و بەرهەمەكانیان لە ناو چووە “.