پشتیوان كەریم – سۆران:
فرۆشیارێكی خۆراك، لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران بەزاری كرامانجی راگەیاند:” نرخی خۆراك و پێداویستیەكانی، بەبەراورد بە دوو مانگی رابردوو بەدیاریكراوی نرخی ئارد رووی لەدابەزین كردووە، بە شێوەیەك پێشتر هەر پەنجا كیلۆ ئارد بە 33 هەزار دینار دەفرۆشرا، بەڵام لە ئێستادا بە 21 هەزار دینار دەفرۆشرێت، واتە جیاوازی لەگەڵ مانگەكانی رابردوو دەهەزار دینار دابەزیووە.
عامر قادر روستایی، فرۆشیاری خۆراك و پێداویستیەكان، لەبارەی ماددە خۆراكییەكانی دیكەش، روونیكردەوە:” بەگشتی نرخی كەلوپەلو ماددە خۆراكییەكان لەبازاڕدا بەبەراورد بەمانگەكانی دیكە دابەزیوون، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار رووی لە دابەزینە، ئەمەش كاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر دابەزینی نرخی پێداویستی بەو پێییەی تەوای ماددە خۆراكییەكان بەدۆلار هاوردەی كوردستان دەكرێن.
گووتیشی:” بەدابەزینی زیاتری دۆلار و جێگیر بوونی بەتەواوەتی، بازاڕ سەقامگیر دەبێت و نرخی كەلوپەل و ماددەخۆراكییەكان جێگیر دەبن لەبازاڕدا”.