مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كۆمپانیای (ئەپڵ)ی ئەمریكی، لە ئاگاداركردنەوەیەكدا هۆشداری بە سەرجەم بەكارهێنەرانی مۆبایلی زیرەكی (ئایفۆن) بە تەواوی جۆرەكانییەوە دەدات و رایدەگینێت كە تا 26 ی 7 ی ئەمساڵ تایبەتمەندیی (My Photo Stream)ی ئایفۆن كۆتایی پێ دەهێنرێت و بە یەكجاری سڕ دەكرێت.
(ئەپڵ) داوا لە بەكارهێنەرانی ئایفۆن دەكات كە پێویستە وێنەكانی نێو ئەو تایبەتمەندییە، بۆ نێو ئایكلاود بگوازنەوە، ئەگەر نا دوای ئەو بەروارە، وێنەكانیان دەفەوتێن.
هەر لە ئاگاداركردنەوەكەدا ئەوەش هاتووە، كۆمپانیای ئەپڵ ڕێگە نادات بەكارهێنەران وێنەی نوێی بخەنە نێو تایبەتمەندیی (My Photo Stream)، بەڵام تا رێكەوتی دیاریكراوە، ڕێگەیان پێ دەدات ئەو وێنانەی لەنێو تایبەتمەندییەكەدایە، بیانگوازنەوە نێو ئایكلاود.