پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بەراورد بە دوێنێ بەرز بونەوەی تۆمار کرد بۆ هەر مسقاڵێک بڕی دوو بۆ سێ هەزاردینار بەرز بۆتەوە، هاوکات بئۆنسەی زێڕ بەردەوام دابەزین تۆمار دەکات و هەر ئۆنسەیەک زێڕیش بە 1962 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت،
هاوکات ماوەی یەک هەفتەیە بەهای زێڕ جێگیرە بوو بەڵام ئەمڕۆ گۆڕانژاری بەسەر بەهاکەی داهات .
نرخی سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 482 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 442 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 422 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 362 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.