پشتیوان کەریم- سۆران:
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەمە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرز بونەوەی تۆمارکرد وبەمەش گۆڕانکاری بەسەر داهاتووە، هەروەها بەشێک لەدراوەکانی دیکەش بەرزی و نزمی بەسەر بەهاکەیان داهاتووە لەهەمانکاتدا بەشێکیش بەجێگیری ماونەتەوە .
کۆیی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 146,600 دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی پێنج ملیۆن و 100 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیۆن 80 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 107 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 124 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 7،250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەنی بەرامبەر بە 2,800 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.