ڕۆژان قیاس – زاری کرمانجی :
پ.ی.د ئامانج ئەحمەد حەمەد، پسپۆڕی بواری جوگرافیا لە پرۆگرامی ڕادیۆی زاری کرمانجی، باس لە کاریگەرییە مەترسیدارەکانی پاشماوەکان لەسەر ئاو و هەوا و مرۆڤ دەکات.
د.ئامانج، ڕێژەی پاشماوە ڕەقەکان لە جیهاندا دەخاتە ڕوو دەڵێ” لە ئەنجامی زیاد بوونی ڕێژەی دانیشتووان، بڕی پاشماوەکانیش زیاد دەکات، بە پێی لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پاشماوە ڕەقەکان لە جیهاندا بە سێ ملیار تۆن مەزەندە دەکرێت، و پێشبینی ئەوە دەکرێت بۆ ساڵی ٢٠٥٠ ڕێژەی پاشماوە ڕەقەکان بگاتە ١٣ ملیار تۆن”
ئەم پسپۆڕە ئاماژە بە کاریگەرییەکانی پاشماوەکان دەکات، گووتی” پاشماوە ڕەقەکان کاریگەرییەکی مەترسیدار لەسەر ئاو و هەوا هەیە، یەکێک لە کاریگەرییەکان پیسبوونی بینینی مرۆڤ، و بڵاو بوونەوەی بۆنی ناخۆش و کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات، چونکە دەبنە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی بۆ مرۆڤ، هەروەها سووتاندنی پاشماوە ڕەقەکان %٤.٢ کاریگەری هەیە لەسەر پیسبوونی هەوا کە قەتیسبوونی گەرمی دروست دەکات و پلەی گەرمی بەرز دەکاتەوە، لە هەمان کاتدا %٣ کاریگەری لەسەر مرۆڤ هەیە و جۆرەها نەخۆشی بۆ مرۆڤ دروست دەکات، خاڵێکی تری کاریگەری پاشماوە ڕەقەکان پیسبوونی خاکە، نموونەیەک بە پێی توێژینەوەکان دەرکەوتووە فڕێدانی یەک دانە پاتری قەلەمی دەتوانێت یەک مەتر سێجا خاک و ٥٠٠ ئاوی ئاوی ژێر زەوی ژەهراوی دەکات، ئیتر جۆرەکانی تر چەند خاک پیس دەکەن”.
پاشماوە مەترسیدارەکان