ن/ موسا ئیسماعیل
دەرئەنجامی بەرزبوونەوەی داهاتی تاکە کەس و هەست کردن بە خۆشگوزرانی و سوود وەرگرتن لە کاتە پشووەکان دوورکەوتنەوە لە ژاوەژاوی ژیانی ڕۆژانەیان بووەتە هۆی گەشتیار بەدووای ئاسوودەیدا بگەڕێت تاکو مێشك و دڵ و دەروونی لە ڕێگەی گەشتکردن نوێ بکاتەوە.
لەو ووڵاتانەی کە داهاتی تاکە کەس بەرزە یاخود مامناوەندە لە ووڵاتێکەوە بۆ وەڵاتێکی تر گەشت دەکەن لە ڕێگەی ئاسمانی و ووشکانی و دەریایی بۆ ئەزموون وەرگرتن لە شێوازی ژیانی خەڵکانی تر و ئاشنابوون بە میژوو و زمان و کەلتوور و داب و نەریت و
ژینگەیی و هۆکارە دەستکردیە سەرنجڕاکێشەکانی ووڵاتان کە بەهۆی بووژاندەووی کەرتی گەشت و گوزار بەتایبەتی لە ناوەڕاستی سەدەی بیست و یەك سەری هەڵدا،ئەمەش بەهۆی جۆراوجۆریەتی بازاری گەشتیاری و پلانی تۆکمەی ووڵاتانی خاوەن گەشتیار کێبڕکێ دەکەن لە پاراستنی نازناویان تاکو بتوانن زۆرترین ڕێژەی گەشتیار هاوردەی ووڵاتەکەیان بکەن و هەوڵی بەهۆی بە سەرنجڕاکێشکردنی شوێنە گەشتیاریەکان هاتە ئاراوە.
بەشێوەیەکی گشتی خواستی گەشتیاران لەکاتی گەشتکردندا بریتییە لە دەستکەوتنی زۆرترین خزمەتگوزاری بە باشترین کوالیتی و بە گونجاوترین نرخ بۆ ئەوەی پێداویستیان پڕ بکاتەوە بێگومان بازاڕگەری گەشتیاری پشت بە چینی مامناوەند و سەرمایەدار دەبەستێت بەم هۆیەش جۆراوجۆریەتی لە بەبازاکردنی خواستی گەشتیار درووست بووە و هەریەکەیان ئاراستەی چینێك دەکرێت و بەپێی خواستی گەشتیار جۆری گەشت کردن و خزمەتگوزاریەکان دەستنیشان دەکرێن.
ئەوەی تایبەتە بەکەرتی گەشت و گوزاری ووڵاتەکەمان لەگەڵ ئەوەی ڕێژەی گەشتیاری ساڵ بۆ ساڵ لە زیادبووندانە و بەپێی پلانی دەستەی گەشت و گوزاری حکومەتی هەرێم بڕیار وایە ڕێژەی گەشتیار تاکو ساڵی ٢٠٣٠ بۆ ٢٠ ملیۆن کەس زیاد بکات ئەمەش بە پشت بەستن بە هەنگاوی زیاتر و هەوڵی باشترە بە ئەوەی چاوێکی کراوەتر لەم پڕۆسەیە بڕوانرێت.
هەڵ و مەرجی سیاسی ئارامی هەرێمی کوردستان جیاوزاتر لە ناوچەکانی خوارووی عێراق لە ئاستی نێودەوڵەتی بە گرینگ و سەرنجڕاکێشتر پێناسە دەکرێت
ئەمەش هاوشانە لەگەڵ هەبوونی زۆربەی جۆرەکانی گەشت و گوزاە بەهۆی هەڵکەوتووی شوێنی جوگرافیا هۆکاری ترن بۆ گرینگی دان بەم کەرتە،ئەمەش چەندین سوودی دەبێت بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی نانەوتی جگە لە ڕەخساندنی هەڵی کار بۆ هاونیشتمانیان و ناساندنی مێژوو و کەلتوور پێکهاتەی خاکی کوردستان بە گەشتیارانی بیانی.
بۆ ئەوەی بتوانین پشت بە داهاتی خۆمان ببەستین تەنیا پێویستیمان بە خزمەتکردن و ئاوەدانی زیاترە تاکو بتوانرێ بە جدی کێبڕکێ بکات لەسەر ئاستی ووڵاتانی ئەوڕوپا.
جێگەی دەستخۆشیە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم چەندین پڕۆژەی گرینگی گەشتیاری ڕاگەیاندووە کە بەشێکیان لەژێر کارکردن دان و بەشێکی تریش لە ماستەرپلانی حکومەتدا لە داهاتوودا جێبەجێ دەکرێن ئەمەش گرینگی حکومەت بۆ ئەم کەرتەکە بەدیاردەخات.
لە کارە گرینگەکانی دەستەی گەشت و گوزار کە پێویستە ئەنجامی بدات هەڵسێت بە دانانی پلانی کرداری و جیاواز و ماوە درێژ و داڕشتنی ستراتیژیەتی تایبەت بۆ ناساندن و بوژاندنەوەی شوێنە گەشت و گوزایەکان و دروستکردنی ژێرخانیکی پتەو بە ئامانجی بەبازارکردنی خواستی گەشتیار بەهۆی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ووڵاتان و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگا و کردنەوەی خوڵ و ڕاهێنان کۆڕ و سیمینار میتینگ و بایەخدان بە ڤیستیڤاڵ و ئاهەنگ و بۆنە جۆراوجۆرەکان جیا لە بایەخی ڕاگەیاندن دەورێکی باڵای هەیە بۆ ئەوەی ئەم پڕۆسەیە لە ڕێگای کەناڵەکانی بینین و بیستن ڕیکلام و بەبازاڕکردنی ڕێك بخرێت.