زاری كرمانجی-رواندز
قائیمقامی قەزای رواندز، دەڵێت، بەمەبەستی ئاگادار بوون لە بەڕێوچوونی كارەكانیان دوو پڕۆژەمان لە گوندی بەرزێوەی سەر بە قەزای ڕواندز بەسەر كردنەوە.
ئەحمەد قادر قائیمقامی قەزای رواندز گووتیشی ” پڕۆژەی ڕاكێشانی فیدەرێكی تری كارەبا بۆ كەم كردنەوەی بارزۆری لە بەرزێوە و گوندەكانی دەوروبەری، بە گوژمەی (١٣٧،٣٨٣،٠٠٠) لە لایەن بەڵێندەر لە سەر بوددجەی وەزارەتی كارەبا جێبەجێ دەكرێت”.
ئاماژە بەوەشدەدات ” دروست كردنی جۆگەیەكی كراوە لە ڕێگای سەرەكی گوندی بەرزێوە، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگا و بانی سۆران جێبەجێ دەكرێت، ئامانج لە دروست كردنی پاراستنی رێگای سەرەكی (ڕواندز -چۆمان)ە كە بەهۆی پاشماوەی ئاوی ماڵان گرفتی بۆ ڕێگاكە دروست كردبوو.