هەڵمەت حاجی
لە پێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردن ، مەکتەبی هەلبژاردنی پارتی و یەکێتی چەندین جار دانیشتن و کۆبوونەوە، پارتی بە هەموو مەرجێکی یەکێتی ڕازی بوو لە کۆبوونەوەکاندا، بەڵام یەکێتی هەر ئینکاری کرد، یەکێتی خۆی پەنای بۆ بەغدا برد، تەنانەت لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە خاتوو ڕێواز فایەقە لە پشکی خۆیەتی سکاڵای تۆمارکرد لە دادگای فیدراڵ، بەس بۆ ئەوەی تەگەرە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دروست بکات و ئەمساڵ هەڵبژاردن نەکرێت، بەڵام بە بڕیاری ئەمڕۆی دادگای فیدراڵ ئەوە دەرکەوت کە پەرلەمانی کوردستان تەمەن درێژکردنەوەکەی نایاسایی بووە، بۆیە بڕیارەکە مولزەمی دەبێت و بە یاسای کۆن هەڵبژاردن دەکرێ لەم حالەتەشدا پێکهاتەکانیش وەک خۆی بە سیستەمی پێشوو مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و هەڵبژاردن یەک بازنەیی دەبێت،بەمەش یەکێتی لەماوەی یەک هەفتەدا بەس شکستی دوورییەوە لە بەغدا، ئەم شکستانە لە کاتێکن کە بێ ئەوەی پارتی یەک جوڵەی کردبێ؟ ئەی گەر پارتی خۆی جوڵاندبوایە چی دەقەوما؟ ئێستا هیچ بیانوویەک لەبەردەمی هیچ هێز و لایەنێک لە کوردستان بەتایبەتی یەکێتی نەما بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، ئێستا تەنها ئەوە ماوە ، کە ماوەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیار یان جەختی لێبکرێتەوە و ئیتر یەکێتیش رازییە یان نا دەبێ کاربکرێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد. کە خواستی پارتی بووە پرۆسەی دیموکراسی لە کوردستان بە چەسپاوی بهێلێتەوە کە پارتی خۆی دامەزرێنەری ئەو بیرۆکەیە بووە لە دوای ڕاپەرین، بەڵام ئایا دوای ئەو هەنگاوە یەکێتی بیانوو بە چی دەگڕێ لە کاتێکدا دادگای فیدراڵ زەمینەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە چوارچێوەی یاساکان و دەستوردا خۆشکرد.