زاری كرمانجی-سۆران
وەك سەرچاوە پزیشكیەكان باسی لێوەدەكەن ” ئەگەر شەوان هەستت بە خورانی جەستە كرد مانای وایە ناڕێكییەك لە جگەردا هەیە، لە هەندێك حاڵەتیشدا خوران پەیوەندیی بە نەخۆشی جگەرەوە هەیە، لە درەنگی شەو یان لە كاتی شەودا خورانەكە توندتر بێت مانای بوونی گرفتە لە جگەردا.
ویندی هۆلاند پەرستاری شارەزا لە چاودێریكردنی نەخۆشانی جگەر رایگەیاندووە ” یەكێك لە ئەركە سەرەكییەكانی جگەر دەردانی جۆرە ماددەیەكە كە جەستە پێویستی نییە و لە رێگەی زراوەوە ئەو كارە دەكات، ئەگەر جگەر لەكاركەوت یان گرفتی تەندروستی توشبوو، ئەو ئەندامە هەوڵدەدات ڕزگاریبێت لە ماددەی زەرداو ئەویش لە ڕێگەی پێستەوە ئەو كارە دەكات هەر بۆیە خوران ڕوودەدات.
هەروەها لیان بۆستنی پزیشكی پسپۆر دەڵێت “خورانی پێستی ئەو كەسانەی نەخۆشی جگەریان هەیە كاریگەریی نەرێنی لەسەر پەلەكان دەبێت، بەتایبەت زیاتر لەناو لەپی دەست و بنی پێدا ڕوودەدات و پەڵەی زەرد لە پێستدا دەردەكەوێت، لە شەوانیشدا خورانەكە زیاتر دەبێت و پلەی گەرمی بەرز دەكاتەوە.”
س. دكتۆری سەرهێڵ