مستەفا دۆلەمەری -مێرگەسۆر:
لەسەر بوددجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستكرا بە قیڕتاو كردنی كۆڵان و شەقامەكانی گوندی بنێ بیا سەربە ناحیەی گۆڕەتوو.
ئەندازیاری رزگار دۆڵەمەری، سەرپەرشتیاری پرۆژەکە، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ سێشەمە هەڵساین بە رێکخستنەوەو قیڕتاوکردنی شەقام و کۆلانەکانی گوندی بنێ بیا، لە سنووری ناحیەی گۆڕەتوو سەربە قەزای مێرگەسۆر.”
گوتیشی:” ئەو پرۆژەیە بە سەرپەرشتی قائیمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێت بە درێژایی ٢١٠٠ م.