زاری كرمانجی- سۆران:
بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی كارەكانی پڕۆژەی دووسایدی حاجی ئۆمەران سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران بەیاوەری شاندێك پڕۆژەكهیان بەسەر كردەوە.
لەمبارەوە هەژار حەكیم بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە زاری كرمانجی گووت ” دوێنێ دووشەممە، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب، بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی سەردانی پڕۆژەی دووسایدی حاجی ئۆمەران – چۆمانی كرد و لە گرفتەكانی پڕۆژەكەی كۆڵییەوە.
ئاماژەی بەوەشدا ” لەو سەردانەدا، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، قائیمقامی چۆمان و سەرپەرشتیاری دەروازەی حاجی ئۆمەران، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران، بەڕێوەبەرانی رێگاوبانی سۆران و چاككردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران یاوەری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران ئامادەبوون و خێراتركردنی پڕۆسەی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دووپاتكرایەوە.